AM:11:24:16/03/2025
792 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری عێراق، تاوانی هەڵەبجە ویژدانی جیهانی هەژاند و کردارە دڕندەکانی رژێمی دیکتاتۆری بەرجەستەکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، لەم رۆژەدا بە ئازار و دڵتەنگی قووڵەوە قێزەونترین تاوانی مێژووی هاوچەرخمان لەبیرە کە رژێمی دیکتاتۆری تاوانی بۆردومانی شاری قەدەغەکراوی هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.
باسی لەوەشکرد، تاوانی هەڵەبجە ویژدانی جیهانی
هەژاند و کردارە دڕندەکانی رژێمی دیکتاتۆری بەرجەستەکرد، نیشانیداین کە پێویستە
هەوڵی زیاتر و کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی پرەنسیپەکانی
دیموکراسی و پاراستنی گەلان و دەستەبەرکردنی ئازادی و مافەکانیان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم تاوانە دڕندانەیە کە بووە هۆی شەهیدکردن و برینداربوونی هەزاران
منداڵ و ژن و بەساڵاچووان و وێرانکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گوندە کوردنشینەکان، رەنگدانەوەی
رادەی ئەو ستەمکاری و نادادپەروەرییەیە کە رژێمی پێشوو بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بێ
بەرگری کورد ئەنجامیاندا.