سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: ئێستاش ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی کیمیایی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە

AM:09:53:16/03/2025

2636 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەمیشە دەست لەسەر سنگ، هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی، هەڵەبجە بۆ ئێمە هێمای قوربانی و مەزڵومیەتی گەلەکەمانە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دوای ٣٧ ساڵ لە جینۆسایدکردن و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، تاوەکو ئێستا ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی هاتووە دوور لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە و بە یەک دەست هەموومان بە پرۆژەیەکی نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان، و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە ناوچەکە.

باسی لەوەشکرد، ئەرکی حکومەتیشە خزمەتکردنی هەڵەبجە و ئاوڕدانەوەی زیاتر لە شارەکە بکاتە ئەولەویەتی کارکردنی و بودجە و شایستەی دارایی پێویست دابینبکات کە لە ئاست گەورەیی هەڵەبجەدا بێت.













گەلەری