سەردێڕ:

ترەمپ بۆ حوسییەکانی یەمەن: ھێرشەکانتان نەوەستێنن ئاگر دەبارێنین بە سەرتاندا

PM:11:28:15/03/2025

1864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی هێرشی سەربازی بۆسەر حوسیەكانی یەمەن رایگەیاند و دەڵێت،"کاتی حوسیەكان تەواو بووە' و پێویستە هێرشەکانیان بوەستێنن، ئەگەر هێرشەکان نەوەستێنن ئاگر بەسەریاندا دەبارێنین".


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویكردەوە، فەرمانم بە هێزی سەربازی ئەمریکا کردووە کە چالاکی سەربازی یەکلاکەرەوە و بەهێز لە دژی حوسیەكان لە یەمەن دەستپێبکەن كە هێرشێكی زۆری دەریایی و توندوتیژی و تیرۆریان لەدژی کەشتی و فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و ئەوانی دیکە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەڵامی جۆ بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لاواز بوو، بۆیە حوسییەكان بەردەوام بوون، ئەوان بە پارەی ئێران، مووشەکیان ئاراستەی كەشتەیە ئەمریکییەکان کردووە و سەرباز و هاوپەیمانەکانیانیان کردووەتە ئامانج.

باسی لەوەشكرد، ئەو هێرشە بەردەوامانە زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە ئەمریکا و ئابووری جیهانی گەیاندووە و لە هەمانکاتدا ژیانی بێتاوانەکانی خستووەتە مەترسییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، "کاتی ئێوە تەواو بووە و پێوستە هێرشەکانتان بوەستێنن، لە ئەمڕۆە دەستپێدەکات، ئەگەر نەتانكرد، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت، بەجۆرێك كە پێشتر نەتانبینیبێت".













گەلەری