PM:10:30:15/03/2025
5008 جار خوێندراوەتەوە
کوڕی بەرپرسێک هەڵیکوتاوەتە سەر یەکێک لە کافتریا و ریستۆرانتەکانی شاری سلێمانی و بەهۆی تەقەی هەرەمەکیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەشوێنەکە گەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کەسێک هەڵیکوتاوەتە سەر کافتریا و ریستۆرانتێک بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەیەکی زۆری کردووە.
سەبارەت بە رووداوەکە شایەدحاڵێک لە کافتریاکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی کردووە کوڕی بەرپرسێکە و بەهۆی تەقە هەرەمەکییەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەشوێنەکە گەیاندووە و دواتر تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئیحسان سابر - سلێمانی