سەردێڕ:

سبەینێ بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە

PM:10:13:15/03/2025

2660 جار خوێندراوەتەوە

بۆ جاری دووەم لە دوای هەڵبژاردنەکان بافڵ تاڵەبانی دەچێتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سبەینێ بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆدەبنەوە لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان.

هاوکات، پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، سبەینێ مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێ کردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێم و هەروەها باس لە خۆ ئامادەکردن دەکەن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان.













گەلەری