سێنتكۆم بەهاوکاریی هەواڵگری و دهزگای ئاسایشی عێراق هاوسەری عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی "ئەبو خەدیجە" كە جێگری خەلیفەی داعشیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتكۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویكردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا كە بەهاوکاریی هەواڵگری و دهزگای ئاسایشی عێراق ئەنجامدرا، ئوم حوسێن، هاوسەری عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی "ئەبو خەدیجە" كە جێگری خەلیفەی داعشە دەستگیرکرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئوم حوسێن، هاوسەری
ئەبو خەدیجە ئەندامێکی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه، كە لهگهڵ دوو ئەندامی
دیکەی رێكخراوهكهدا دەستگیرکراون.
سێنتكۆم جەخت دەكاتەوە، لەگەڵ هاوبەش و
هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەكەدا لە هەوڵەكانیان بۆ نەهێشتنی داعش و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی
دەمێننەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، محەمەد
شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان، هێزە
ئەمنییەكانی توانیان عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی، ناسراو بە "ئەبو خەدیجە"
جێگری خەلیفەی داعش و والیی عێراق و سوریای رێكخراوەكە لە خۆرئاوای عێراق بكوژن.