سەردێڕ:

پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی وەک دادوەرێکی گەورەترین بەرنامەی ئاینی لە ئێران هەڵبژێردرا

PM:09:21:15/03/2025

2896 جار خوێندراوەتەوە

پێشکەشکارێکی دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینی وەک دادوەرێکی گەورەترین بەرنامەی ئاینی لە وڵاتی ئێران هەڵبژێردراوە و لە ئەمشەوەوە بەرنامەکە لە ١٥ وڵاتی جیهان پەخش دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، پەیام عەزیزی، پێشکەشکاری ئێوارانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینییە، لە ئێران وەک یەکێک لە دادوەرانی بەرنامەیەکی نێودەوڵەتی هەڵبژێردراوە کە هاوکات گەورەترین بەرنامەی ئاینیە لە وڵاتی ئێران.

هاوکات، بەرنامەکە لە ئەمشەوەوە لە بەناوبانگترین کەناڵی ئێران پەخش دەکرێت بۆ ماوەی نۆ شەو.

جیا لەو کەناڵە، بەرنامەکە لە ١٥ وڵاتی جیهان پەخش دەکرێت و بەشداربووانی بەرنامەکەش لە زیاتر لە ١٥ وڵاتەوە بەشداریان لە بەرنامە ئاینییەکە کردووە.













گەلەری