سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە

PM:07:36:15/03/2025

2812 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە یادی ١٤ ساڵەی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا داواکارن رێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی بگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە نوسینێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیووەتی، لە یادی ١٤ ساڵەی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا، قوربانیدانی سورییەکانیان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری لەبیرە.

فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرن.













گەلەری