PM:07:29:15/03/2025
988 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە لە چیای پیران لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەر مین کەوت و بریندار بوو.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکان، لە چیای پیرانی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر مین بە هاوڵاتییەک تەقیوەتەوە کە پیشەی پێشمەرگەیە، بە ناوی 'کەکۆ چاوشین' و خەڵکی سنووری مێرگەسوورە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، رووداوەکە لەو کاتەدا بووە کە ئەو هاوڵاتییە چووەتە ناوچەیەک بۆ
مەبەستی گژوگیای بەهارە و لەو کاتەدا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە
برینداربووە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا هاوڵاتیەکی دیکە لە چیای رۆڵە لە سنووری رەواندز بەر
مین کەوت و گیانی لەدەستدا بەمەش بووە دووەمین حاڵتی بەر مین کەوتن لە سنووری ئیدارەی
سۆران.