PM:07:01:15/03/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسەکانی سوریا رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە گەڕەکی راملی باشووری شاری لازقیای کردۆتە ئامانج و تا ئێستا هۆکارەکانی نەزانراون.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی سوریا رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە شاری لازقیەی سوریای کردۆتە ئامانج و هۆکارەکەشی تا ئێستا نەزانراوە و ژمارەیەک برینداری لێ کەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە ژمارەیەک
برینداری لێکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا هاوڵاتیانی مەدەنی لەژێر خانووەکەدا گیریان
خواردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە گەڕەکی رامل لە باشووری
لازقیە روویداوە و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری و ئەمبوڵانس لە شوێنی تەقینەوەکە
کاردەکەن.