PM:05:35:15/03/2025
1364 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەكی دانیشتووی دهۆك بەناوی ئەحمەد حەسەن، تەمەن ٧٠ ساڵان دوای مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانەکانی مەککە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لە شاری مەککەی پیرۆز مامەڵەکان تەواو بکرێن و بەخاک بسپێردرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمرۆ هاوڵاتی "ئەحمەد حەسەن محەمەد" دانیشتووی پارێزگای دهۆک کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعودیەی کردبوو دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە تووشی جەلتە دەبێت و دوای مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانەکانی مەککە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئەو عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٧٠
ساڵە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە بەردەوام
لەلایەن نوسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکە چاودێری کراوە و ئاسانکاری بۆ
خانەوادەکەی کرداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی رەزامەندی
خانەوادەکەی بڕیارە ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز مامەڵەکان تەواو بکرێن و بەخاک
بسپێردرێت.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەمە حەوتەم عومرەکاری کوردستانە و کە لەسەرەتای ئەمساڵ لە سعودیە کۆچی دوایی
کردبێت .