کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، دەشڵێت، لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر نمە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، كەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، سبەی شەممە لە ناوچە سنوورییەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك
پەڵە هەور دەبێت و پاشان بۆ نمە باران دەگۆڕێت.
سەبارەت
بە پلەی گەرمی بۆ رۆژی شەممە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرایكردووە، سبەی بەهەمان
شێوەی ئەمڕۆ هەینی، پلەی گەرمی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر
: ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی
: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک
: ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک
: ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە
: ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران
: ٢٨ پلەی سیلیزی
حاجی
ئۆمەران : ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان
: ٣٢ پلەی سیلیزی