PM:04:39:15/03/2025
1184 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە چیتر مامەڵەکردن بە کاغەز لە بانکەکەیاندا ناهێڵن و پشت بە مامەڵەی ئەلکترۆنی دەبەستن، دەشڵێت، کاردەکەن بۆ دروستکردنی دراوێکی دیجیتاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراو و قەوارە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات کە بتوانێت لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم مامەڵەکان لە بانکەکەدا بکاتە ئەلیکترۆنی و ئامانجیشیان لەو کارە زیاترکردن و خێراترکردنی مامەڵەکانە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بانکی ناوەندیی پلانێکی گشتگیر و فراوانی هەیە بۆ ئەوەی مامەڵەکان بخاتە
چوارچێوەی ئەلکترۆنییەوە و کەمتر پشت بە بەکارهێنانی
کاغەز ببەستێت، بەجۆرێک لەساڵی رابردوودا بەرێژەی ٪٥٠ بەکارهێنانی کاغەزمان لە
مامەڵەکانماندا کەمکردووەتەوە.
پارێزگاری
بانکی ناوەندنیی ئەوەشی خستەڕوو، بەمزوانە بەتەواوەتی کاغەز لە مامەڵەکانیاندا لادەبەن
و جێگرەوەی ئەلکترۆنی جێبەجێدەکەن، پێویستیشە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومەییەکان
ئەم گرنگی بەم هەنگاوە بدەن.