پەکەکە رایگەیاند، پابەندن بە بەستنی کۆنگرەى هەهەڵوەشاندنەوەوە بە مەرجێک پەیوەندیان لەگەڵ ئۆجەلان هەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە مانگی داهاتوودا پەکەکە کۆنگرەیەک رێکدەخات بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەو چەکدانان بەمەرجێک پەیوەندیان لەگەڵ ئۆجەلان هەبێت.
ئاماژەیان بەوەشکرد
پەکەکە لە رێی راگەیەندراوێک وادەی کۆبوونەوەکە رادەگەێنێت کە تێیدا دەستدەکات بە
هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و چەکدانان.
هاوکات دەشڵێن،
ئەنقەرە چاوەڕێی دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەکە دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم
پرسە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ٢٧ـی مانگی دوو دا ئۆجەلان لە پەیامێکدا داوای لەو رێکخراوە کرد کە چەک دابنێن
و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.