سەردێڕ:

رێژەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا ساڵانە دەگاتە سەرو ملیارێک تۆن

PM:02:25:15/03/2025

1908 جار خوێندراوەتەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی عەرەبیدا پسپۆڕێکی خۆراک، ئامارێکی سەرسوڕهێنەری لەبارەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا ئاشکرا کرد، بە رێژەی ٣٠٪ کە دەکاتە یەک لەسەر سێی هەموو خواردنە ئامادەکراوەکان کە بەفیڕۆ دەچێت و فڕێدەدرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئاستی جیهانیدا ساڵانە نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن تۆن دەبێت، لە ئەنجامدا زیانەکانی بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بە برسێتی دەخەون، هاوکات جەجتیشی کردەوە، ئەم خۆراکە بەفیڕۆچووانە بەسە بۆ خۆراکدانی نزیکەی دوو ملیار کەس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەفیڕۆدانی ئەم خواردنانە کە ناخورێت و ئەمێنێتەوە بە یەکێک لە هۆکارەکانى پیس کردنى ژینگە دادەنرێت و دیاردەکەش لە رەمەزاندا زیاتر بە دیدەکرێت.

 

 

 













گەلەری