سەردێڕ:

عێراقییەکان لە پلەى سێیەمدان بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە تورکیا

PM:01:54:15/03/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای ئاماری تورکیا رایگەیاند، عێراقییەکان لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین موڵکی تورکیایان لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ کڕیوە، بە کڕینی ٩٩ خانوو.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەیمانگای ئاماری تورکیا رایگەیاند، فرۆشی خانوو بە بیانییەکان لە مانگی شوباتدا بە ڕێژەی ٪٢١.١ دابەزیوە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو و گەیشتووەتە هەزار و ٤٥٧ خانوو، وتیشی، عێراق بە کڕینی ٩٩ خانوو لە پلەی سێیەم دێت لە دوای روسیا و ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، روسەکان لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی لە ماوەی مانگی شوباتدا زۆرترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە، بە ٢٥٦ خانوو، ئێرانیەکان لە پلەی دووەمدا هاتوون و ١٣٣ خانوویان کڕیوە، عێراق بە کڕینی ٩٩ خانوو لە پلەی سێیەم دێت.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە بەردەوامی لە پێشەنگی لیستی کڕیارانی خانووبەرە لە تورکیان، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ریزبەندییەکانیان لە دوای ئێران بۆ پلەی دووەم دابەزی، پێش ئەوەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ دابەزێت بۆ پلەی سێیەم دوای باڵادەستی روسیا لەسەر خانووبەرەی تورکیا.













گەلەری