PM:01:14:15/03/2025
1272 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، كوژرانی جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سوریا بە ناوی عەبدوڵا مەکی، به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدراوه.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردە هەڵاتوەکەی داعش لە عێراق لەلایەن شەڕکەرە بێ ترسەکانمانەوە کوژرا، ژیانی کۆتایی پێهات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجامدرا.
هاوکات، محەمەد شیاع، سەرۆک وەزیرانی عێراق،له‌باره‌ی
كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعشه‌وه باسی له رۆڵی هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەداخەوە لە راگەیەندراوی
سەرۆک وەزیرانی عێراقداهیچ ئاماژەیەک بە رۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نەدراوە،
ئەم باسنەکردنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و عێراق.