PM:12:12:15/03/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، راستەوخۆ دوای جەژن شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و، وتیشی ئەو کۆبونەوەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئازدکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشیش کاریگەری دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامى شاندی ئیمراڵی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفیزیۆنیدا لەبارەی کۆبونەوەی شاندەکەی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، کە راستەوخۆ دوای جەژن لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر چاوەرێی هەنگاوی کرداریین لە
حکومەتی تورکیا.
وتیشی ، ئاشتی شتێک نییە لە چەند رۆژێکدا بێتە دی، بەڵکو لە دۆخێکدان
پێویستیان بە چاوەڕوانی و ئارامگرتنە و، هەموویان چاوەڕێی هەنگاوی کردارین بەڵام
دەبێت چاوەڕێ بکەن.
ئەمش لەکاتێکدایە، پێشتر شاندی ئیمراڵی داوایان کردبوو لەگەڵ ئەردۆغان
وەک لایەنێکى سەرەکی پرۆسەى ئاشتی لە تورکیا کۆببنەوە و ئەردۆغانیش رەزامەندی
نیشاندابوو.