PM:11:56:14/03/2025
4500 جار خوێندراوەتەوە
زۆرینەمان بیستوومانە کە دەوترێت ئەو خوێنەی کە بە کەڵەشاخ دەردەهێنرێت خوێنێکی پیس و ژەهراوییە، کاتێك جەستە لەو خوێنە پاكدەبێتەوە دەحەوێتەوە بەڵام ئەمە تا چەند راستە؟
بەگوێرەی وتەی پسپۆڕان، ئەم زانیارییە هەڵەیە، چونکە هیچ خوێنێکی ژەهراوی لە جەستەدا نیە، ئەگەر خوێن ژەهراوی بێت ئەوا کەسەکە دەمرێت.
بەڵام ئەوەی وادەکات
کەڵەشاخ بەسوودبێت ئەوەیە کە خوێن چالاك دەکات، گرژی ماسولکەکان کەمکدەکاتەوە،
هەروەها ئازاری جەستە، فشاری خوێن و ئازاری شان و مل کەمدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات
ئەو کەسە هەست بە ئارامی و حەوانەوە بکات.