PM:10:35:14/03/2025
9432 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە دارەتووی سنووری هەولێر هەشت کەس بریندار بوون، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دووکەسیان رەوانەی نەخۆش خانەی هەولێر کران.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاتووچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس بریندار بوون و لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پێنج برینداریان لە نەخۆشخانەی بەردەڕەشن و یەکێکیان لە نەخۆشخانەی فریا کەوتنی ئاکرێیە و دوانیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە.
هەروەها، بریندارەکان
سێ پیاو، ژنێک، دوو مێرمنداڵ و دوومنداڵن.