PM:10:11:14/03/2025
4200 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە زۆربەی زمانەکانی جیهان نوسراوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق جگە لە زمانی کوردی لە کاتێکدا وەزیری دەرەوە خۆی کوردە.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە زۆربەی زمانەکانی جیهان نوسراوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق جگە لە زمانی کوردی لە کاتێکا کوردی زمانی فەرمییە لە عێراق لەگەڵ زمانی عەرەبی بەپێی دەستور.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئەندامی لیژنەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی دەرەوە و وەزیرەکەی
لەو پێشێلکاریە دەستوریانە ئاگاداردەکەمەوە.