PM:09:39:14/03/2025
3276 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، عێراق هەوڵیداوە کارەکانی هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو بێت، بەتایبەتی لە بواری ئەلیکترۆنیدا، لەنێویاندا دەبێت گەشتیاران ڤیزەی ئەلیکترۆنی وەربگرن و بەبێ ئەو ڤیزەیە ناتوانن سەردانی عێراق بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە ناچاری دەبێت هەمووان پێشوەختە ڤیزەی هاتنە ناو عێراق وەربگرن، ئەو وڵاتانەی پێشتر راستەوخۆ ڤیزەیان لە بەندەرەکانی هاتنە ژوورەوە پێدەدرا ئێستا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڤیزەیان پێدەدرێت، هەروەها، هەموو هێڵە ئاسمانییەکانیش لەوە ئاگادار کراونەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێکارە ئەو عێراقییانە
ناگرێتەوە کە بەڵگەنامەی عێراقیان هەیە.
وتیشی، ئەوانەی بە ڤیزەی هاتنە ناوەوە هاتوونەتە
عێراق ستایشی ئەم گواستنەوەیە پێشکەوتووانەیان کردووە و باسی هیچ ئاستەنگێکیان نەکردووە،
بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ڤیزە تەنها لە ماوەی (٦) کاتژمێردا دەدرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو ڤیزەی ئەلیکترۆنییە کە لە عێراق
جێبەجێ دەکرێت هەنگاوێکی کردەیی و تۆکمەیە، بەتایبەتی کە بەشێوەیەکی هێمن و بێ کێشە
بەردەستە، ئەم رێکارە هەموو سەردانکەرانی وڵات دەگرێتەوە، و دەبێت پابەندبن پێیەوە.