PM:07:53:14/03/2025
904 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تۆوی گەنمی ناوخۆیی باشترین کوالیتی هەیە لە ناوچەکەدا جوتیاران ئازادن لە بەکارهێنانی تۆوی ناوخۆیی یان دەرەکی.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەممەد خەزائی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تۆویی گەنمی ناوخۆیی لە باشترینەکانی ناوچەکەیە، جووتیاران ئازادییان هەیە لەنێوان تۆوی ناوخۆیی و تۆوی هاوردە کامیان هەڵبژێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت چوار جۆر تۆوی
تۆمارکراو و بڕوانامەدار بۆ جووتیاران دابین دەکات، ئەوانیش ئازادییان هەیە لەنێوان
کڕینی لە وەزارەت یان پەنابردن بۆ کەرتی تایبەت.