میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دانوستانکاری هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی دواخرا بۆ دوای جەژن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، بەهۆی نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی دواخراوە بۆ دوای جەژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکییەکان لەسەر
دانانی پۆستە سەرەکییەکانە، یەکێتی داوای سەرۆکایەتی هەرێم و پۆستە وەزارییە گرنگەکان
دەکات، بە سوودوەرگرتن لە بایکۆت لەلایەن نەوەی نوێ و لایەنە ئیسلامییەکانەوە.
هاوکات، لەچەند رۆژی رابردوودا، بەرپرسێکی پارتی وتی، بەمنزیکانە
کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم پێکدەهێندرێت و بەرپرسێکی یەکێتیش وتی، ئامانجمانە زوو
حکومەت پێکبهێنرێت، چونکە ناوچەکە بەگشتی لە گۆڕانکاریدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە و هێشتا کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی
بەردەوامە بۆ دابەشکردنى پۆستەکانی حکومەتى نوێ.