PM:07:23:14/03/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کوژرانی والی داعشی لە عێراق و سوریا راگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ ئاماژەی بە رۆڵی سەرەکیی ئەوان نەداوە و ئەوەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگەکانی هەرێم و فیدراڵ.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبوو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بەڵام بەداخەوە لە راگەیەندراوی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک
بە رۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئەم نادیدەگرتنەش
ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجومەنی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەریان لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان هەبووە
لەم ناوچەیەدا، هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت و باشترە حکومەتی فیدراڵیش
زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی
سەرانسەری عێراق