سەردێڕ:

ترەمپ: گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمدارمان لەگەڵ پوتن ئەنجامدا

PM:06:11:14/03/2025

1364 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جارێکی دیکە قسەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا کردووە و لەسەر ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، دەشڵێت، ئەگەری زۆر هەیە کە دواجار ئەم شەڕە ترسناک و خوێناوییە کۆتایی پێبێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمداریان لەبارەی کۆتاییهێنانی جەگی ئۆکرانیا کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرفەتێکی باش هاتووتە پێش بۆ ئەوەی ئەو جەنگە خوێناوییە کۆتایی پێ بێت.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستدا هەزاران سەربازی  ئۆکرانیا لەلایەن سوپای روسیاوە گەمارۆ دراون و لە بارودۆخێکی دژواردان، هەربۆیە داوای لە پوتن کردووە لەو سەربازانە خۆش بێت، چونکە هەر کردەیەکی سەربازی لە دژیان دەبێتە قێزەونترین کۆمەڵکوژی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی.













گەلەری