سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە عێراق و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

PM:05:59:14/03/2025

2396 جار خوێندراوەتەوە

وەزیر دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا گەیشتە عێراق و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە و هەردوولا جەختیان کردەوە لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا، هاوکات بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراقدا کۆببێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد شێبانی وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، لەگەڵ سوریادا تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنییەکانمان کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، باسمان لە بیرۆکەی پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش.
هەروەها،باسمان لە پرسی کەناراوەکان کرد و ئەوەی لە کۆمەڵگەی عەلەوییەکان روویدا، نیگەرانییەکانمان دەربڕی و لە هەمان کاتدا باسمان لە پرسی ئەو لیژنە سوریاییە کرد کە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە پێکهێنراوە.

باسی لەوەشکرد، رێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، سەرۆکی سووریا رێککەوتنێکی گرنگە، هیوادارین بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی سووریا و بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا جێبەجێ بکرێت.













گەلەری