PM:04:49:14/03/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەدەستی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بە پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تیرۆرست عەبدوڵا مەکی کە وەك والی سوریا و عێراق بوو کوژرا.
ئەمڕۆ هەینی ١٤می ئازارـی ٢٠٢٥، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراقییەکان بەردەوامن لە سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیان بەسەر هێزەکانی تیرۆردا، هێزەکانمان توانیان تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی بکوژن، کە بە (ئەبوو خەدیجە) ناسراو بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ئهو كهسه پۆستی
بەناو (جێگری خەلیفە کە بە والی عێراق و سوریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و
بەرپرسی نوسینگەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە ناسراوە) هەیە، بە یەکێک لە تیرۆریستە
مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت.
وتیشی، پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە ئەمنییە
گرنگە لە عێراق و عێراقییەکان و هەموو گەلانی ئاشتیخواز دەکەم.