سەردێڕ:

رێباز حەملان زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا دەکات

PM:04:25:14/03/2025

4156 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووى وەزارەتى دارایی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکانى حکومەتى کاربەرێکەر راسپێردراون کە بە زووترین کات لیستى مووچە بەپێی سیستمی نوێ ئامادەبکەن تاکو پێش جەژنی رەمەزان مووچەى مانگی سێ دابەشبکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، رێباز حه‌ملان، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی کاربەرێکەر سەرجەم وه‌زیره‌كانی راسپاردووه‌ به‌زووترین كات به‌پێی سیستمی نوێ لیستی مووچەی مانگی سێ‌ ئاماده‌ بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مان لیستی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) وەك لیستی مووچە بۆ مانگی سێ (ئازار) ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست نەبێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەکرد، بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە بگەڕێتەوە بەغدا.













گەلەری