PM:04:07:14/03/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی کریملن رایگەیاند، سەرۆکی روسیا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودییە سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند کە بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رازییە، پەیوەندییکی تەلەفۆنیی کردوو لەگەڵ محەمەد بن سلێمان، شازادەی جینشینی سعودییە سەبارەت بە ئاگربەست.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا پوتن سوپاسی سعودییەی کردووە بۆ هەوڵە نێوەندگیرییەکانی،
لە بەرامبەریشدا محەمەد بن سەلمان ئاماژەی بە گرنگی چارەسەر و قەیرانی ئۆکرانیا
کردووە و ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان
ئەمریکا و رووسیا دەربڕیوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، رۆژی ١٢ـی ئەم مانگە شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعودیە کۆبوونەوە، دوای
کۆبوونەوەکە ترەمپ رایگەیاند، ئۆکرانیا بە پلانی ئاگربەستی ٣٠ رۆژی رازییە و هیوادارن
روسیاش رازی ببێت.