PM:03:44:14/03/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە حەوت بەروبوومی خۆراكیدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی و ١٣ بەرهەمی تریش هەناردەی دەرەوەی عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، محەمەد غوزاعی، وتەبێژی وەراەرتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی عێراقدا بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، لە بەرهەمهێنانی حەوت بەروبوومی خۆراكیدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.
وتەبێژی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ١٣
بەرهەم هەناردەی دەرەوەی عیراق دەكرێن، كە بریتین لە خورما و تەماتە و پەتاتە و
كاڵەك و شوتی، لەگەڵ بەرهەمی تر.
لەبارەی كەمی ئاویش، باسی لەوەکرد، وەزارەتی
کشتوکاڵی عێراق پشتیبەستووە بە پلانی نوێی كشتوكاڵی كە خۆی دەبینێتەوە لە چاندنی
زەوییە بیابانەكان، پشتبەستن بە ئاوی بیرەكان و پەرەپێدانی جۆری نوێی بەروبووم كە
پێویستیان بە بڕێكی زۆر ئاو نییە، ئەوەش جگە لە پەرەپێدانی شێوازە كشتوكاڵە
مۆدێرنەكان كە بەشدارن لە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو.