PM:03:29:14/03/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێكی فەرمی رانەگەیەندراو گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی حکومییەوە بڵاوکردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە شاری بەغدا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌سعه‌د شه‌یبانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه،
ئامانجی سه‌ره‌كیش، گفتوگۆكردنە له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات و بابەتی
ئەمنی.
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ـی كانونی
دووەمی ساڵی رابردوو، یەكەمجارە بەرپرسێكی دەسەڵاتی نوێی سوریا سەردانی عێراق
دەكات.