بزوتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان و لە بەرامبەریشدا پێویستە ئیسرایئیل ئەرکەکانی جێبەجی بکات. ئیسرائیلیش دەڵێت، چاوەروانی هەنگاوی زیاترن لە حەماسەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، ببزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانن بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست و گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر.
باسی لەوەشکردووە، رازین بە ئازادکردنی
بارمتەیەک و رادەستکردنی چوار تەرم وەک سەرەتاییەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی
ئاگربەست و ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکارن ئیسرائیل تەواوی ئەرکەکانی جێبەجێبکات.
هاوکات، لەگەڵ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس بۆ
نێوەندگیرەکان، لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای
کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمنی بۆ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست
له یەکی ئەم مانگە كۆتایی هات و له كاتێكدا شه‌ڕ ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه،
ئیسرائیل هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ غه‌ززه پچڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر
حه‌ماس بۆ ئه‌وه‌ی رازی بێت به رێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی زیندانی زیاتر و هێشتا ٥٩
زیندانی له غه‌ززه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن و به‌رپرسانی ئیسرائیل و
ئه‌مریكا پێیان وایه ٢٢ كه‌سیان له ژیاندا ماون.