سەردێڕ:

دانیشتوانی گوندێکی سنووری کەرکوک گردبوونەوە

PM:02:21:14/03/2025

980 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی گوندێکی سنووری کەرکوک گردبوونەوە و دەڵێن، بڕیاری دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە بۆ گوندەکەیان دەرچووە، بەڵام کەسانی دەستڕۆیشتوو دروستکردنی پردەکەیان گواستووەتەوە گوندێکی تر.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاردرابوو پردێکی پەڕینەوە دروست بکرێت لە گوندی گورگە چاڵ لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک – هەولێر، بەڵام بە وتەی دانیشتوانی گوندەکە پردەکە گواستراوەتەوە بۆ گوندێکی دیکە.

بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە دروستکردنی پردەکە گواستراوەتە بۆ گوندێکی دیکە.

دەشڵێن، بەهۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە لەو رێگایە چەندین جار رووداوی هاتووچۆ روویداوە و رێگایەکی مەترسیدارە و مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە.

 



سۆران محەمەد - کەرکوک












گەلەری