سەردێڕ:

وەزیری شارەوانی هەرێم: شوێنی ئەو زەویانەی دەدرێت بە فەرمانبەران زۆر باشن

AM:09:16:21/02/2025

6512 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکومەتی کاربەڕێکەر بە میدیای پارتی رایگەیاند، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌. دەشلێت، شوێنی زەوییەکانیش زۆر باشە و هیوادارە فەرمانبەران هەرزانفرۆشی نەکەن.


ئەمڕۆ ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاریی حکومەتی کاربەڕێکەر بە میدیای پارتی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ ٢٤٠ هەزار و ١١١ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی زەوییەکان زۆر باشە و هیوادارن فەرمانبەران زەوییەکان هەرزانفرۆش نەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ناوی ٣٥ هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیە و لە هەفتەی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

باسی لەوەشکرد، له ‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌رده‌چێت، كه‌ ئه‌و مافه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، هەروەها رێگە نادەن هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم راگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا زەوییەکان تەنها بەسەر چەند هەزار فەرمانبەرێک دابەش کراوە و هەندێک لە زەوییەکانیش نرخەکانیان ناگاتە تێچووی تاپۆکردنیان.

 













گەلەری