سەردێڕ:

ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بووە لە ٧٠ ساڵی رابردوودا

AM:10:38:20/01/2025

988 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی بەریتانیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو خێراترین ساڵ بووە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن، هاوکات هۆشداریشیدا لە زیاتر گەرمبوونی زەویی و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی بۆ ساڵی ٢٠٢٥.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بووە لە ٧٠ ساڵی رابردوودا کە تۆمارکراوە و تێکڕای پلەی گەرمای ساڵانە بۆ یەکەمجار زیاتر لە یەک پۆینت ٥ پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەیشی گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کە بەهۆی پیشەسازی و کارگەکانەوە زیادی کردووە.

باسی لەوەشکرد، هۆکارەکانی تری گەرمبوونی زەویی گۆڕانی کەش و هەوا و رووداوە سروشتییەکانن.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر چارەسەرێک بۆ زیادبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن نەدۆزرێتەوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.













گەلەری