PM:11:48:18/01/2025
4640 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، رۆڵی گەورەیان هەبووە لە ئاگربەست و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە و لوبنان، دەشڵێت، عێراق بڕیاریداوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و لوبناندا بكات.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عێراق رۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاگربەست و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە و لوبنان، هەروەها پرسی فەلەستین لە هەموو گفتوگۆكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بڕیاریداوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و
لوبناندا بكات، پێشتریش یەكێك بووە لە یەكەمین ئەو وڵاتانەی كە راستەوخۆ هاوكاری گەیاندووەتە
غەززە و كەرتی رۆژئاوا.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیاری پێكهێنانی سندوقێكی هاوکاری کردووە،
بۆ ئەوەی هاوكاری بگەیەننە ئەو وڵاتانە، هەروەها لیژنەیەكی دیاریكراویش پێكبهێندرێت
بۆ ئەو مەبەستە و دووبارە ناردنەوەی هاوكاری بەپێی بەرنامەیەكی پلان بۆ داڕێژراو دەستپێبكاتەوە.