PM:10:29:17/01/2025
1812 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، نزیکەی حەوت هەزار سیستەمی ئاودێری مۆدێرنیان بە جووتیارانی ناوچەکانی عێراق داوە و ئەو سیستەمەش کاریگەری دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، هەروەها پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆیە بە بەرهەمی ناوخۆیی.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا، گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق کراوە بۆ دانانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا و بەهای ئەو گرێبەستانەش بە بڕی ٨٠٠ ملیار دینار بووە.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم
زەوی کشتوکاڵی بە سیستەمی ئاودێری مۆدێرن ئاو دەدرێن لە عێراقدا و هەروەها بەرهەمهێنانی
ئەو ناوچە کشتوکاڵیانەی لە پلانی وەزارەتدا هاتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاودێرى مۆدێرن ئاوێکى کەمتریشى دەوێت و بەوەش کاریگەرى
زۆر باشى دەبێت لە هێشتنەوەى سامانى ئاو لە عێراقدا.