PM:08:28:17/01/2025
1708 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە ٧٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکرێت. وتیشی" رێژەی وەبەرهێنراوی غاز لە ناوخۆى عێراقدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٧٪".
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیەک ئامادەکراوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵانی داهاتوودا بڕى بەرهەمهێنانى غاز زیاد دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق ئەمڕۆ غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، ئەوەش
تێچووی زۆری بۆ دەوڵەت هەیە، جگە لەوەش دابینکردنی ئەم غازە لە ژێر رۆشنایی هەلومەرجی
تایبەتی ئێرانی دراوسێدا ناتوانرێت بەردەوام بێت، بەو پێیەی ئەم گازە هەندێکجار دەبڕدرێت یان
کەم دەبێتەوە، ئەمەش لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا رەنگدەداتەوە".
هاوکات وتیشی، " پڕۆژەی تۆتال کە لە نێوان عێراق و کۆمپانیاى تۆتاڵى فەرەنسیدا
واژۆ کراوە، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە و بڕى بەرهەمهێنانى غاز زیاد دەکات و هەر بەپێى
پرۆژەکەش سوتانى غازیش لەگەڵ دەرهێنانى نەوتدا کۆتایی دێت."