PM:08:56:16/01/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان دوای دەستبەكاربوونی ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، عێراق لە هەوڵدایە گروپە چەکدارەکان رازی بکات دەستبەرداری چەكەكانیان بن، چەك لە دەرەوەی دەوڵەت بە كارێكی قبوڵنەكراو تەماشا دەكرێت، هەروەها عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان دوای دەستبەكاربوونی ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ساڵانی رابردوو مەحاڵ بوو گفتوگۆ لەبارەی چەكی گروپەكان بكەین لە كۆمەڵگەكەمان،
بەڵام ئێستا چیتر قبوڵ ناكرێت گروپی چەكدار هەبێت لە دەرەوەی دەوڵەت.
وتیشی،
ئێستا زۆرێك لە سەركردە سیاسیەكان و حزبەكان باس لەو پرسە دەكەن، ئومێدەكەین بتوانین
قەناعەت بە سەركردەكانی ئەو گروپانە بكەین چەكەكانیان دابنێن و ببنە بەشێك لە هێزی
دەوڵەت.
ئەوەشی
خستەڕوو، ئێمە ترسمان هەیە لە داعش، بۆیە لەپەیوەندیداین لەگەڵ لایەنی سوری، لەكۆتایدا
بۆ ئەوەی سوریا سەقامگیربێت، پێویستە نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكان بەشداری پرۆسەی سیاسی
بكەن.