سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق؛ پرۆژە یاسایی هەمواری یەکەمی بودجە پەسەند دەکات

PM:07:42:15/01/2025

1752 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌پێی یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌درێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ـی کانونی دووەم ئەنجام دەدرێت و له‌خاڵی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌درێت و له‌خاڵی دووه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ـی ژماره‌ ١٣ ساڵی ٢٠٢٣ ده‌درێت.

هه‌ر به‌پێی كارنامه‌كه‌، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵ ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عێراق ده‌درێت، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هاوتاكردنی بڕوانامه‌ی زانستی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌درێت.

له‌كارنامه‌كه‌دا هاتووه‌، جگه‌ له‌ده‌نگدان به‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه‌یاسای دیكه‌ ئه‌نجامده‌درێت.













گەلەری