AM:11:24:15/01/2025
4756 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان باڵیۆزى ئازەربایجان، لە عێراق بانگهێشتکراوەتەوە بۆ وڵاتەکەى و دەستگیرکراوە بە تۆمەتى فڕۆشتنى ڤیزاى وڵاتەکەى بە هاوڵاتیانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەشێوەى نایاسایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان ناسر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان، بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ڤیزای فرۆشتووە و ئێستا لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری ورد بۆی دەرکەوتووە باڵیۆزەکە
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ڤیزای بە نرخی ٥٠٠ دۆلار داوە بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم کە بەپێی یاسا و بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە
تەنها ٢٠ دۆلار پێویستە وەربگیرێت لەهەڵگرانی
پاسپۆڕتی عێراقی.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
پێشتریش کونسوڵ و باڵیۆزی چەند وڵاتێکی تریش لە کوردستان و عێراق لەسەر فڕۆشتنی ڤیزا
و گەندەڵی لەلایەن وڵاتەکانیانەوە دەستگیرکراون و دوورخراونەتەوە لە ئەرکەکانیان.