PM:10:34:14/01/2025
15064 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆك وهزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات ئەو کۆچبەرە عێراقیانە دیپۆرتبکرێنەوە کە مافی مانەوەیان لە وڵاتی بەریتانیادا نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دوای كۆبوونەوەكەیان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات ئەو کۆچبەرە عێراقییانە دیپۆرتبکرێنەوە کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە، هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێویستە رێگا
بگیرێت لە قاچاخچییەتی بە مرۆڤ، کە ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەوە.
هەروەها،
لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان، ئاسایش و بەرگری،
کەشوهەوا و ژینگە و چەند پرسێکی دیکە کراوە.