سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى دووەمى بۆ ماددەى ١٢ی بودجە کرد

PM:07:50:13/01/2025

1976 جار خوێندراوەتەوە

هەمواری یاسای بودجە هەنگاوێکی دیکەی بڕی و خوێندنەوەی دووەم بۆ بڕگەى (ج) لە یاساى ژمارە ١٢ی بودجە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقدا بڕگەى (ج)ى ماددەى ١٢، کە تایبەتە بە زیادکردنى بڕى پارەى تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم و خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا.

ئێستا ئەم بڕگەیە تەنها پەسەندکردنى ماوە و پاشانیش دەست دەکرێتەوە بە هەناردەى نەوتى هەرێم و پێشبینى ئەوەش دەکرێت بە هەناردەى نەوتى هەرێم کێشەى مووچە دواى نزیکەى ١٠ ساڵ چارەسەر ببێت.













گەلەری