سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی هەمواری بودجەی هەرێم کۆدەبێتەوە

AM:09:41:13/01/2025

1976 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ماددەى ١٢ـى بودجە دەکات کە تایبەتە بە هەناردەکردنى نەوتى هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە پێشتر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانى دانیشتنەکەی خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق کە ئەویش ماددەى ١٢ـی یاساکەیە و زۆرترین خاڵەکانی پەیوەستە بە تێچوون و فڕۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم دوایانەدا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژە یاسای بودجەى سێ ساڵی هەموارکردەوە و تێدا پارەى تەرخانکراوى تێچووى نەوتى هەرێمى لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار بەرزکردەوە و پرۆژەیاساکەی رەوانەى پەرلەمان کرد تاکو هەموارەکە پەسەند بکات.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە