PM:12:18:11/01/2025
2520 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق کۆدەبنەوە و چەند پرسێکى دارایی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت لە نێویاندا مووچەى مانگى ١٢ـی مووچەخۆرانى هەرێم و شایستە داراییەکانى هەرێم.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ بگاتە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
هاوکات،
بەپێى زانیارییەکان تەیف سامى روونکردنەوە دەدات لەسەر خەرجکردنى پارە بۆ مووچەى
مانگەکانى ٢٠٢٤ و ئەو پابەندیی و رێککەوتنانەى لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەن.