سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سوریا بە مەبەستی دوو ئامانجی سەرەکی سەردانی عێراق دەکات

AM:09:59:11/01/2025

1700 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا سەردانی عێراق دەکات و لەگەل سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری حکومەتی راگوزەری سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد چاوی دەکەوێت بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فواد حسێن، وەزیری دەرەوە و ئامانج لە سەردانەکەی دڵنیاکردنەوەی حکومەتی عێراقە کە ئیدارەی نوێی سوریا دەیەوێت پەیوەندی نێوان دیمەشق و بەغداد بەردەوامی هەبێت لە ئاستە جیاوازەکاندا

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامانجێکی تری سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ کردنەوەی سنوری وشکانی نێوان سوریا و عێراق و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیانە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە راگیرابوون.

 













گەلەری