سەردێڕ:

پرسی نەوتی هەرێم یەکلای دەکرێتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر مووچە دروست دەکات

PM:08:11:10/01/2025

2548 جار خوێندراوەتەوە

دوو شەممەى داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواری مادەى ١٢ـی بودجە دەکات کە تایبەتە بە هەناردەکردنى نەوتى هەرێم.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە برگەکانى دانیشتنەکەی رۆژى دووشەممەی پەرلەمان خویندنەوەی دووەمە بۆ هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق کە ئەویش مادەى ١٢ـی یاساکەیە.

هاوکات، زۆرترین خاڵەکانی ئەم بڕگەیە پەیوەستە بە تێچوون و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نییە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەم دوایانەدا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژەیاسای بودجەى سێ ساڵی هەموارکردەوە و تێدا پارەى تەرخانکراوى تێچووى نەوتى هەرێمى لە حەوت دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار بەرزکردەوە و پرۆژەیاساکەی رەوانەى پەرلەمان کرد تاکو هەموارەکە پەسەند بکات.

 

 













گەلەری