سەردێڕ:

سودانی؛ پیرۆزبایی ئاراستەیی گەلی لوبنان دەکات

PM:09:46:09/01/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە لوبنانییەکان دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی جۆزێف عەون وەک سەرۆکی وڵات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەپلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لەحکومەت و گەلی لوبنان دەکەین، بەبۆنەی تەواوکردنی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکان و هەڵبژاردنی جۆزێف عۆن وەک سەرۆک کۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەئەرکە گەورەکانیدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمەش هەنگاوێکی دیکەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، کە نوێنەرانی گەلی لوبنان توانیان بە ئەنجامی بگەیەنن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێمە لە عێراق هەمیشە پاڵپشتی وڵاتی لوبنانین لە هەموو سەختی و مەینەتییەکاندا، ئێستاش سوورین لەسەر پشتگیری کردن لە خۆڕاگری لوبنانییەکان بەرامبەر هەر هێرشێک یان هەڕەشەیەک، کە بێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی ئەم وڵاتە".

 

 













گەلەری