PM:09:09:09/01/2025
1732 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی یەکەم دانیشتنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بەپێی خشتەکە دانیشتنەکە لەچەند بڕگەیەک پێکهاتووە کەتیایدا دەنگدان بۆچەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، خشتەی کۆبوەنەوەکانی رۆژانی یەکەم شەممە و دووشەممەی بڵاوکردەوە. کەتیایدا هاتووە له کۆبوونەوەی ڕۆژی یهكشهممهدا چهند بابهت و یاسا و پرۆژهیاسایهك گفتوگۆ و خوێندنهوه و دهنگدانیان لهسهر دهكرێت، كه گرنگترینیان بریتییه له خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژهیاسای ههمواری یاسای خانهنشینی ژماره (٩)ـی ساڵی ٢٠١٤.
ئاماژە بەوەکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر
پێشنیاری هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای پاسپۆرت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی
یاسای خانەنشینی و پرۆژەیاسای رێكخستنەوەی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە فەرمانگەكانی
دەوڵەت دەكرێت.
هاوکات، كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی
پەرلەمانی عێراقیش پێكهاتووە لە ١٠ بڕگە لە خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و دەنگدان
لەسەر ژمارەیەك پرۆژەیاسا، کە گرنگترینیان هەمواركردنەوەی یاساكانی بودجە و مافی
كەمینەكان و جینۆسایدی ئێزدییەكانە.